وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم : بە دوای پەرەپێدانی پێوەندیی روشنبیری لە گەڵ ئێرانداین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344292-وەزیری_رۆشنبیری_حکومەتی_هەرێم_بە_دوای_پەرەپێدانی_پێوەندیی_روشنبیری_لە_گەڵ_ئێرانداین
وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی شەممە جەختی کردەوە لەسەر پەرەی پێوەندیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری فەرهەنگیی دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2018 03:49 Asia/Tehran
  • وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم : بە دوای پەرەپێدانی پێوەندیی روشنبیری لە گەڵ ئێرانداین

وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی شەممە جەختی کردەوە لەسەر پەرەی پێوەندیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری فەرهەنگیی دا .

بەپێی راپوڕتی ئیرنا ، خالید دۆسکی پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانی بە باش وەسف کرد و گوتی : بەڕێوەچوونی حەوتە فەرهەنگیە هاوبەشەکان لە گەڵ ئێران درێژە پێ ئەدەین .

وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی کردە سەردانی کاروانی رۆشنبیریی پارێزگەی کوردستانی ئێران بۆ هەولێر و گوتی : هەمیشە لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکی هاوبەشی فەرهەنگیمان هەیە .

کاروانی فەرهەنگیی ئێران پێکهاتوو لە هونەرمەندانی پارێزگەی کوردستان رۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی بەرنامەی فەرهەنگیی و هونەریی گەیشتە هەرێمی کوردستان .

کاروانی فەرهەنگیی پارێزگەی کوردستانی ئێران  کە لە بیست هونەرمەند پێکهاتووە و شانۆی تەنز ، موسیقای نەریتی و چاوبەستیی لە چەندین شاری هەرێم بەڕێوە دەبات .

پێشانگایەکی وێنە لە شوێنە گەشتیاری و سەرنج ڕاکێشەکانی پارێزگەی کوردستانیش لە پەراوێزی بەرنامەکاندا دادەنرێ .