درێژکردنه‌وه‌ی یاسای تیرۆرلە پەرلەمانی هەرێم و کاردانەوەکان
درێژکردنه‌وه‌ی یاسای تیرۆر له‌په‌رله‌مانی کوردستان، فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی لێک جیاکرده‌وه به‌جۆرێک گۆڕان ده‌نگی پێدا و کۆمه‌ڵ دژی وه‌ستایه‌وه، گۆڕان ده‌ڵێت وه‌ک هه‌ندێک له فراکسیۆنه‌کانی دیکه داوایان کردووه به‌زووترین کات هه‌موار بکرێته‌وه.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ک یاسای ژماره 3ی ساڵی 2006 له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوو که له 18 مادده و چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکهاتووه و پێشتریش ماوه‌که‌ی درێژکراوه‌ته‌وه.
دوێنێش په‌رله‌مانی کوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، یاسای تیرۆری درێژ کرده‌وه .
فراکسیۆنه‌کانی (پارتی، یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو) ده‌نگیان بۆ درێژکردنه‌وه‌که داوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دژی وه‌ستانه‌وه، مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و کاته‌ی یاساکه ده‌رچووه تائێستا که‌موکوڕی زۆری تیادایه، یۆنامی و ئه‌مریکییه‌کان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش تێبینی جددییان داوه‌ته حکومه‌تی هه‌رێم، فراکسیۆنه‌کانیش درک به‌و راستییه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌ش سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان واژوویان کرد که دوای شه‌ش مانگ له‌ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م خوله، ئه‌و یاسایه هه‌موار بکرێته‌وه.
ناوبراو وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت یاسای تیرۆر گشتگیر بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵک، به‌ڵام ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا یاسایه‌کی سته‌مکارانه‌یه و تا هه‌موار نه‌کرێته‌وه و مۆرکی حزبایه‌تی لێ دانه‌ماڵرێت، ده‌نگی پێناده‌ین، چونکه هه‌ندێجار خه‌ڵکێکی بێ‌تاوان گیراوه و ئه‌و یاسایه‌ی له‌سه‌ر جێگیر کراوه".
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌که‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه له رووی تیرۆره‌وه بۆیه ده‌نگیان پێداوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان له‌زووترین کاتدا هه‌موار بکرێته‌وه.
فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش که یه‌ک کورسییان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه ده‌نگیان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی یاساکه نه‌داوه، ئاری عه‌بدوللـه‌تیف، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه بۆ وێستگه نیوزی روونکرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌که‌دا نه‌بوون، چونکه له‌ساڵی 2006 که یاساکه ده‌رکراوه له‌گه‌ڵ ئێستادا دۆخ جیاوازه و تیرۆر زۆر نه‌ماوه و وتی: "با یاساکه بمێنێت، به‌ڵام هه‌ندێک له مادده‌کانی زۆر مه‌ترسیداره به‌تایبه‌تی بۆ ئازادی ئیسلامییه‌کان، بۆیه داوای هه‌موارکردنه‌وه پاشان درێژکردنه‌وه‌مان کرد".