کۆمسیۆن هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
تهمووز 03, 2018 06:27 Asia/Tehran
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هاوپەیمانێتییەکانی(سەردەم و یەکێتی نەتەوەیی و بەرەی ئیسلاح) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١٨ ی خۆیدا سێ هاوپەیمانێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان پەسەندکردووە.هاوپەیمانێتییەکانیش پێکهاتوون لە هاوپەیمانی (سەردەم و یەکێتی نەتەوەیی و بەرەی ئیسلاح)، کە تۆمارکراون بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و ٣٨ قەوارە و هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆمارکردووە.