ڕێککەوتنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ داواکاری گشتی دا
داخوازیی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە داواکاری گشتی بۆ پاراستنیان لەو پێشێلکارییانەی کە لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە بەرامبەریان دەکرێت.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: لەبەر بەرژەوەندیی ڕۆژنامەنووسان ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ داواکاری گشتی دا ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ، کاروان ئەنوەرسەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕایگەیاندووە: له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ داواکاریی گشتی به‌وجۆره ڕێککه‌وتوون که هه‌رکاتێک ڕۆژنامه‌نووسێک پێشێلکاریی به‌رامبه‌ر کرا بە شێوەی ڕاسته‌وخۆ بچێته لای داواکاری گشتی و ئه‌وانیش سکاڵای لێ وه‌ربگرن.
ناوبراو جەختیشی کردووە: وه‌ک لقی سلێمانی له‌که‌یسه ورده‌کانی وه‌ک لێدان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی که‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی وده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان توانیویانه کاربکه‌ن، به‌ڵام له پێنج که‌یسه گه‌وره‌که‌ی تیرۆری سیاسی نه‌ک تیرۆری ڕۆژنامه‌وانان به کاوه گه‌رمیانی و شێخ ستاریشه‌وه، نه‌یانتوانیوه هیچ بکه‌ن و له‌ده‌سه‌ڵاتیاندا نییه، ئێستاش ئه‌و که‌یسانه داخراون و که‌س نازانێت چارەنووسیان بەچی دەبێت.
ناوبراو لەبارەی ڕێگری‌کردن و پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵ کردنی سووتانی کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیش دا کە لەم ماوەیەدا بووە بە دیاردەیەکی باو‌و ئاسایی ، پێی داگرت: ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بچن لای داواکاری گشتی سکاڵا تۆمار بکەن.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، جەختی کردووە: ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس ڕێگری لێکراو سوکایه‌تییان پێ کرد، یان که‌لوپه‌له‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا ، ئه‌وا دەبێ ڕاسته‌وخۆ بچێته لای داواکاری گشتی و سکاڵا تۆماربکات، نه‌ک ئەوەی کە به‌یاننامه ده‌ربکه‌ن، چونکو وا هه‌ست ده‌کرێت کە ئه‌وه‌ی داواکاری گشتی کاریگه‌ریی زیاتری هه‌بێت له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی پێشێلکارییه‌کان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ،به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی خۆیان بچن بۆ لای داواکاری گشتی.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان و بە گشتی میدیاکارن لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ڕووی لە ھەڵکشان ناوەو بەرپرسان و فەرمانبەرانی حکومەتی بە ھیچ جۆرێک دەربەستی توندوتیژی نواندن و ھەڵس و کەوتی ناشایست بەرامبەر بەم چینە ڕۆشنبیرەی کۆمەڵگا نین و لەم پەیوەندییەدا ھەتا ئێستا چەندین دۆسیەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان سەریان نراوەتەوەو ڕێگای پێڕاگەییشتنیان نادرێتێ.