هاوهەڵوێستیی یەکیەتی و پارتی لە بڕیارەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344541-هاوهەڵوێستیی_یەکیەتی_و_پارتی_لە_بڕیارەکاندا
مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بڕیاریاندا به‌بێ‌ یه‌کدی‌ هیچ هه‌نگاوێک له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و به‌غدا نه‌نێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2018 13:07 Asia/Tehran
  • هاوهەڵوێستیی یەکیەتی و پارتی لە بڕیارەکاندا

مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان بڕیاریاندا به‌بێ‌ یه‌کدی‌ هیچ هه‌نگاوێک له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و به‌غدا نه‌نێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر  بەڕێوەچو.

کۆبوونه‌وه‌که‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ کارگێڕی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌کێتی‌ لیژنه‌یه‌کیان بۆ یه‌کخستنی‌ هه‌ڵوێستی‌ هاوبه‌شیان دروست کرد.

هاوکات لیژنه‌یه‌کیان بۆ ئاماده‌کردنی‌ کارنامه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو حزب بۆ به‌غدا پێکهێنا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌کێتی‌ جه‌ختیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان له‌ کاتی‌ خۆیدا کرده‌وه‌.

پارتی‌ و یه‌کێتی‌ بڕیاریشیاندا به‌بێ‌ یه‌کدی‌ هیچ هه‌نگاوێک له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و به‌غدا نه‌نێن.