کورد بە دوو هاوپەیمانی لە بەغدا ئامادە دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344592-کورد_بە_دوو_هاوپەیمانی_لە_بەغدا_ئامادە_دەبێ
یەکێک لە سەرانی کومەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق گوتی پارتە کوردیەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی جیاجیا لە پەرلەمانی عێراقدا بەشداری دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • کورد بە دوو هاوپەیمانی لە بەغدا ئامادە دەبێ

یەکێک لە سەرانی کومەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق گوتی پارتە کوردیەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی جیاجیا لە پەرلەمانی عێراقدا بەشداری دەکەن .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، زانا سەعید لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلوومەدا گوتی هاوپەیمانیەکی کوردستانی بڕیارە لە نێوان دوو حزبی گەورەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێک بێ و پارتە کوردستانیەکانی دیکەش ناچنە ریزی و هاوپەیمانیەکی دیکە لە نێو خویاندا پێک دێنن .

زانا سەعید وتیشی : ژیاندنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی تەنیا لە نێوان پارتی و یەکیەتی ئەنجام دەبێ کە زیاترین کورسیان بەدەست هێناوە و حزبە کوردستانیەکانی دیکە ناچنە نێو ئەم هاوپەیمانیە .

زانا سەعید دواجار گوتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی بڕیارە هاوپەیمانیەکی گەورەی کوردستانی پێک بێنن ، کە یازە کورسی پەرلەمان دەگرێتەوە و لە حکومەتی نوێی عێراق بەشداری دەبێ  .