چوارەمین هەماری چەک و کەرەستەی جەنگی لە کوردستانی ئێراق تەقییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344633-چوارەمین_هەماری_چەک_و_کەرەستەی_جەنگی_لە_کوردستانی_ئێراق_تەقییەوە
ژێدەرە خۆجێییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی تەقینەوەی هەمارێکی دیکەی چەک و چۆڵیان کردووە لە یەکێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2018 11:40 Asia/Tehran
  • چوارەمین هەماری چەک و کەرەستەی جەنگی لە کوردستانی ئێراق تەقییەوە

ژێدەرە خۆجێییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی تەقینەوەی هەمارێکی دیکەی چەک و چۆڵیان کردووە لە یەکێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ هەمارێکی چەک و کەرەستەی جەنگی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە  یەکێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق تەقیوەتەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵان لەم بارەوە وتوویەتی کە هەماری چەک و کەرەستەی جەنگی لە ناوچەی کوردجانی شاری ڕانییە لە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی تەقیوەتەوە.

هێشتیا هۆی ئەو ڕووداوە دەرنەکەوتووە.

کەناڵی سومریە نیوز ڕایگەیاندووە کە ئەوە چوارەمین تەقینەوەیە کە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕوو دەدات.

سێ تەقینەوەی پێشوو لە هەمارەکانی چەکی هێزی پێشمەرگە لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک ڕووی دابوو.