ئەمریکا رۆنانی گەورەترین کونسولخانەی خۆی لە جیهاندا لە هەولێر دەسپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344675-ئەمریکا_رۆنانی_گەورەترین_کونسولخانەی_خۆی_لە_جیهاندا_لە_هەولێر_دەسپێکرد
رۆنانی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهاندا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقی لە هەولێر دەست پێبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2018 07:17 Asia/Tehran
  • ئەمریکا رۆنانی گەورەترین  کونسولخانەی خۆی لە جیهاندا لە هەولێر دەسپێکرد

رۆنانی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهاندا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقی لە هەولێر دەست پێبوو .

بەپێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومەریە ، سەرچاوە حکومەتیەکان لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند بەردی بناغەی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە جیهاندا لە هەولێر دانرا .

لەم ئاهەنگەدا نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و داگلاس سیلیمان، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و سەرکونسولی ئەمریکا لە هەولێر ئامادە بوون .

ئەم کونسولخانەیە بە رووبەری 200 هەزار بەرمیل لە رێگەی سەرەکیی هەولێر بۆ پیرمام رۆدەنرێ و تێچووی سازکرانەکەی دەگاتە 600 میلیون دۆڵار .

لە راگەیەنداراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زانیاری سەبارەت بە شێوازی دروستکردنی بینای نوێی کونسوڵخانەکەیان بڵاوکردەوە کە گەورەترین بینای دیبلۆماسی ئەو وڵاتە دەبێت لەسەرئاستی جیهان.