تەقینەوەی کۆگایەکی چەکەمەنی لە پارێزگای سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i344677-تەقینەوەی_کۆگایەکی_چەکەمەنی_لە_پارێزگای_سلێمانی
سەرچاوە خۆجێیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ هەینی ڕایانگەیاند، کۆگایەکی چەکەمەنی لە یەکێک لە گوندە ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای سلێمانی لە باکووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2018 07:38 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی کۆگایەکی چەکەمەنی لە پارێزگای سلێمانی

سەرچاوە خۆجێیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ هەینی ڕایانگەیاند، کۆگایەکی چەکەمەنی لە یەکێک لە گوندە ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای سلێمانی لە باکووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان، تەقینەوەی کۆگایەکی چەکەمەنی لە ئاوایی "کوردجان"ی سەر بە شاری ڕانیە، چوارەمین تەقینەوەیە کە لە یەک  حەوتەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوو دەدا. سێ تەقینەوەی پێشوو لە کۆگاکانی چەکی هێزی پێشمەرگە لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دەهۆک ڕووی دابوو.

لەهەواڵێکی دیکەدا، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا بەئاماژە بە ئامادەبوونی ٧٠٠تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی نەینەواو سەلاحەدین و پەیوەندییان بە تیرۆریستانی ئامادە لە سووریا، وتی: ئەو تیرۆریستانە لە حەشارگەکانی سەرسنووری دوو پارێزگا جێگیرن.

لەهەمان کاتدا، ئەحمەد جبوری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی نەینەوا(یەکەیەکی سوپای عێراق) ڕایگەیاند؛ لەهێرشی لەناکاوی داعش بۆسەر هۆزی شەمەر، کە لەمەودای ١٤کیلۆمتریی باکووری رۆژاوای مووسڵ لەنزیک سنووری سووریا ڕووی دا دوو  تیرۆریست کوژران. لەو پەلامارەدا هەروەها منداڵێکی عێراقی کوژراو کەسێکی سیڤیلی دیکەش بریندار بوو.

هەروەها لەدرێژەی هەوڵ وکۆششەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی ئامادەبوونی سەربازی لە عێراق، چێکرانی بینای کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە شوێنێک بە ڕووبەری٢٠٠هەزار مەتری چوارگۆش دەس پێ بوو.