پێداگریی ئەردۆغان لەسەر درێژەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری عێراق
تهمووز 07, 2018 12:57 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵمەتی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتە لەباکووری عێراق بەردەوام دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە وتی: ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای تورکیا لەباکووری عێراق هەتا پاکتاوکرانی قەندیل و شنگال لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) بەردەوام دەکرێ.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها پێی داگرت: تورکیا بەنیازە ناوچەگەلێکی "تەل ئەبیەز" هەتا "قامشلو" لەباکووری سووریا لەتیرۆریستان پاکتاو بکات.
تورکیا لەچەند ساڵی رابردوودا بەبیانووی سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، دەسدرێژی کردۆتەسەر خاکی عێراق و سووریا و بەشگەلێکی ئەو دوو وڵاتەی داگیرکردووە. ئەو دەسدرێژکاری و داگیرکەرییانە لەگەڵ کاردانەوەی حکومەتەکانی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی جیهان بەرەوڕوو بووە.
سەرپەیڤ