خۆپیشاندانی شاروومەندانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دژی لەشکرکێشی تورکیا
شاروومەندانی هەرێم یکوردستانی ئێراق لە شارەکانی هەولێر سلێمانی و دهۆک دژی لەشکەرکێشی و ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێم دەستیان دایە خۆپیشاندانی ناڕازیانە و خوازیاری چوونەدەری تورکیا لە خاکی هەرێم بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوە لە ئێن ئار تی کەمپەینی قەڵغانی مرۆیی دژی لەشکەرکێشی و ئوپڕاسیونی سەربازی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستیان دایە وەڕێخستنی خۆپیشاندانی جەماوەری دژی تورکیا لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق . ئەو خوپیشاندانە لە شاری هەولێر لە پارکی گەورەی شانە و لە کەرکووک لە نزیکیی پەڵاسی شار و لە سلێمانی لە شەقامی سەرەکی ئەو شارە بە ئامادە بوونی شاروومەندان و نوێنەرانی ڕەوتە سیاسیە جۆراوجۆرەکان بەڕێوە چووە و بەشدار بووان بە جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە مەبەستی سەەرکی تورکیا داگیر کردنی هەرێمی کوردستانع خوازیاری ڕاگیرانی پێشڕەوی و ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێم بوون . بەشدار بووان لەو خوپیشاندانە خوازیاری کردەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگیرانی ئوپڕاسیونی سەربازی و لەشکەرکێشی تورکیا لە خاکی هەرێمی بووە و ڕایانگەیاند کە ئەو کردەوەی تورکیا زیانگەلێکی زۆری بۆ شاروومەندانی ناوچە سنووریەکانی هەرێم بە دواوە بووە . ئەرتەشی تورکیا خاوەنی ژومارێکی زۆر بنکەی سەربازی و هەواڵگری لە ناوچە جوراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانە و لە 10 مارسی 2018وە چووتە قووڵایی 30 کیلومەتری خاکی هەرێمی کوردستان و ئوپڕاسیونی سەربازی بەربڵاوی لە خاکی هەرێم لە ژێر ناوی کردەوە پەکەکە دەسپێکردووە و تا ئێستا ژومارێکی زۆر لە شاروومەندانی ناسەربازی هەرێم لەو ئوپڕاسیونە دا و هەروەها لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی هەرێم گیانی خۆیان لە دەس داوە و بریندار بوونە . خەڵکی هەرێم بە جاران لە ڕێگای بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانە خوازیاری ڕاگیرانی ئەو ئوپڕاسیونە و چوونەدەری سەربزانی تورکیا لە خاکی هەرێم بوونە و دەوڵەتی هەرێمیش وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە ئامادە بوونی هێزەکانی پەکەکە هۆکاری سەرەکی پەلامار و ئوپڕاسیونی تورکیایە خوازیاری چوونەدەری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بووە .