چوار لایەنی کوردی ، بایکۆتی ژماردنەوەی دهستیی دهنگهکانی سلێمانییان کرد
ئەمڕۆ دوشەممە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگای سلێمانی بۆ نزیکەی ٢٣٠ سندوق دەستیپێکرد ههریهکه له بزووتنهوهی گۆڕان و هاوپهیمانی و کۆمهڵ و یهکگرتوو بایکۆتی پرۆسهکهیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان پرۆسەکە لە یاریگای ئاشتی لە گەڕەکی رزگای سلێمانی دەستیپێکردووە، بەڵام رێگە نادرێت رۆژنامەنووسان و میدیاکاران کەلوپەلی رۆژنامەوانی وەک کامێراو کاغەز و قەڵەم بەرنە شوێنەکە و تەنیا رێگە بە خۆیان دەدەن لە ژورەوە دانیشن.
ئەمڕۆ دووشەممە جیاکردنەوەی دەستی بۆ نزیکی ٢٣٠ سندوق ئەنجام دەدرێت، لەو ژمارەیەش ١٨٨ سندوقی دەنگدانی گشتییە، جگە لەو سندوقانە لەنێوان ٣٥ سندوق تا ٤٠ سندوقی ئەو جۆرە سندوقانەیە کە بە " نازحین " ناسراون.
بەپێی ئەو زانیاریانە کۆمسیۆن ژمارەیەک کارمەندی کوردی کۆمسیۆنی پارێزگای کەرکوک کە ٣٢ کارمەندن هێنراون بۆ بەشداریکردن لە جیاکردنەوەی دەنگەکان، لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندی کۆمسیۆنی سلێمانی و ژمارەیەک کارمەندی دادگای سلێمانیش بەشداری جیاکردنەوەکە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان پڕۆسەی هەژمارکردنەکە سێ بۆ چوار رۆژی پێدەچێت و دوای تەواوبوونی رادەگەیەنرێت