کۆبوونەوەی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سوننەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347478-کۆبوونەوەی_وەفدی_ھاوبەشی_یەکێتی_و_پارتی_لەگەڵ_میحوەری_وەتەنی_سوننەکان
وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سوننەکان کۆبونەوه‌ و جەختیان کردەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عیراق لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی و پێشێل نەکردنی دەستوور.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2018 03:55 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سوننەکان

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سوننەکان کۆبونەوه‌ و جەختیان کردەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عیراق لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی و پێشێل نەکردنی دەستوور.

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر لەگەڵ میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کۆبونه‌وەو دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی بونیاتنانی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلە.

هه‌روه‌ک جەختیان کردوه‌تەوە لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکومەت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی کە پابەندبێت بە بەڵێن و  رێککەوتنەکان و  تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێل نەکردنی دەستوور.

ھەروەھا ھەردوولا گفتوگۆیان کردوه‌ لەبارەی دەرئەنجامی نەرێنیی نەبوونی ھاوبەشی راستەقینە لەنێوان پێکھاتەکان و نەبوونی ھاوسەنگی لە دامەزراوەکانداو تەوافوقی نیشتمانی لە پرسە چارەنووسسازەکانداو پێویستی تێپەڕاندنیان و  دەستوور بکرێتە مەرجەع بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.