یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق پێبەندی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمە لە ٣٠ سپتامبەردا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347738-یەکێتی_نیشتیمانی_کوردستانی_عێراق_پێبەندی_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_ھەرێمە_لە_٣٠_سپتامبەردا
یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق پێی داگرت: ئەم پارتەو زۆربەی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم لە کۆتایی مانگی داھاتووی زایینی بە پێویست دەزانن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق پێبەندی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمە لە ٣٠ سپتامبەردا

یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق پێی داگرت: ئەم پارتەو زۆربەی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم لە کۆتایی مانگی داھاتووی زایینی بە پێویست دەزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس غیاس سورچی لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ سومریەنیوز وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە زۆربەی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان ھاوبیروڕان لە سەربەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم لە کاتی دیاری کراوی خۆی واتە کۆتایی مانگی داھاتووی زایینی، ڕایگەیاند: ئەو داخوازییانەی کە لە لایەن کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانەوە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن باس دەکرێت، بە گوێرەی قسەکانی خۆیان ڕوانگەی تایبەتیی خۆیانەو دەربڕی وتووێژی فەرمیانەی نێوان لایەنەکان نییە.

سورچی لەم بارەیەوە جەختی کردووە، بڕێک باڵ و ڕەوتی سیاسیی ھەرێم، یەکێتیی نیشتیمانی بە ھۆگریی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکەن  کە ئەمە لە ڕاستی بە دوورەو ئێمە ھۆگری ئەوەین کە ھەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراودا بەڕێوە بچێت.

بە قسەی سورچی ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک لە سەرکردە سیاسییەکان لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکاندا بە مەبەستی دەست پێوەگرتن بە خەرجی زیادی و ھەروەھا کەم کردنەوەی گوشاری سەر دەنگدەران پێداگری دەکەن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە نێچیرڤان بازانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتای مانگی مایی ئەمساڵە زایینییە، سیھەمی سپتامبەری داھاتووی وەکوو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی عێراق دیاری کردووە.