چوونەسەری ئاستی سەفەری شارومەندانی کوردی عێراقی بۆ ئێران
وتەبێژی سەندیکای سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : سەفەری شارومەندانی کوردی ئێراقی بۆ ئێران خەریکە ڕێژەی پێوانەیی تۆمار دەکا بەجۆرێک کە لەمانگی ڕابردوو تەنیا لە دەروازەیەکی سنووریی١٥٠هەزار کەس سەردانی ئێرانیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: چوونەسەری ڕادەی زۆری سەفەری ئێراقییەکان بۆ ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە موسافیران بڕەپارەیەکی زۆر ببەنەئێران و ئەوەش دەبێتە هۆ هەتا بارستای زۆری دراڤی دەرەکی بگاتە ئێران.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرکۆنسولخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕۆژانە هەزاران ڤیزە بۆ شارومەندانی کوردی ئێراقی دەر دەکرێ کە ئەو هەڵکشان و زیادکردنە، لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو زۆر سەرنج ڕاکێش بووە.
حکومەتی ئێراق لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە سێ سنووری نێودەوڵەتیی لەگەڵ ئێراندا هەیە کە هاتووچۆ بەشێوەی شەووڕۆژ لەو دەروازە فەرمییانەوە ئەنجام دەگرێ.
لەساڵانی ڕابردوودا ئێراق گرینگترین هاوبەشی تیجاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.