قەرزی سی میلیار دولاری ، مەترسییەکی ببڕ بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i347862-قەرزی_سی_میلیار_دولاری_مەترسییەکی_ببڕ_بۆ_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
سەرباری پێداگریی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ دەرباز بوون لە قەیرانی ئابووری، یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێم، باسی قەرزی سی میلیار دولاری هەرێمی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2018 13:11 Asia/Tehran
  • قەرزی سی میلیار دولاری ، مەترسییەکی ببڕ بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرباری پێداگریی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ دەرباز بوون لە قەیرانی ئابووری، یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێم، باسی قەرزی سی میلیار دولاری هەرێمی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  ئەبووبەکر هلدانی ، ئەندامی کۆمیسیۆنی  پەرلەمانی کوردستانی ئێراق  باسی  قەرزی  سی میلیار دولاریی  هەرێمی کوردستانی کرد و وتی : ئەم ئاستە قەرزە دەرەوەییە مەترسییەکی جیددی  بۆ هەرێمی کوردستانە  . 

ئەبووبەکر عومەر هلدانی  وتی : بە پێی زانیارییەکان، تائێستا هەرێمی کوردستان لە دانی  قەرزەکانی خۆی دا بێ تاوانە و تەنیا  قەرزی بەشێک لە کۆمپانییەکانی نەوتی کە لەهەرێمی کوردستان چالاکن، دراوەتەوە.

بەوتەی ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی هەرێم،  سەرجەم قەرزی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانییەکانی بیانی  و  شارومەندان و مووچەگران زورتل لە سی میلیار دولارە  کە تائێستا  لە دانەوەی دا بێ توانا بووە.

ناوبراو وتیشی : ئەوەی جێ نیگەرانییە  بوونی  نرخی  بەرزی قەرزی بیانییە و ئەگەر هەرێمی کوردستان  توانایی دانەوەی ئەم قەرزانەی  لە کاتی دیاریکراودا نەبێت، ئەم دادگەیە  مەترسیەکی گرینگ بۆ هەرێمی کوردستان ساز دەکات . 

لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو  بە ئاسایی بوونی پێوەندی   هەرێمی کوردستان  و بەعدا و وڵاتانی  ناوچە و دەرباز بوون لە ڕەوشی قەیراناوی  دوای ڕیفراندۆم،  کاربەدەستانی هەولێر باسی دەستپێکرانەوەی   گەشەی ئابووری و چارەسەری  گرفتەکانیان  لەم بوارە کردووە بەڵام چاودێران و کارناسانی  ئابووری  ، قەرزی قورسی  ئەم ناوچەیە بە مەترسییەکی جیددی دەزانن کە  ئەگەر  ڕێگەچارەیەکی بۆ نەبێت، ئابووری ئەم  ناوچەیە بەرەوڕووی  وەرشکست بوون دەکاتەوە.