چوار لایەنەکەی هەرێم داوای پۆستی باڵا لە سەرۆکایەتیەکانی عێراق دەکەن
لایه‌نه ناڕازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت یه‌کێک له‌پۆسته باڵاکانی یه‌کێک لهسهرۆکایهتیهکانی عێراق وه‌ربگرن، پۆستی سه‌رۆک کۆماریش یه‌کێکه له‌داواکارییه‌کانیان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی قه‌ته‌ری، چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که‌ی هه‌رێم داوای یه‌کێک له‌پۆسته باڵاکانی عێراقیان کردووه، له‌نێو پۆسته‌کانیشدا لایه‌نی ناڕازی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ربگرن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، لایه‌نه ناڕازییه‌کان ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستاندا بچنه یه‌ک هاوپه‌یمانێتییه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پۆسته‌کانی داهاتووی عێراق.
به‌ده‌ر له لایه‌نی ناڕازی، هه‌ریه‌که لهیهکێتیو پارتی داوای پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌که‌ن، تا ئێستاش دیارنیه کام یه‌ک له‌و سێ لایه‌نه پۆسته‌که وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا کاندیدی پۆستی سه‌رۆک کۆمار پێشکه‌شده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه دوێنێ یه‌کشه‌ممه چوار لایه‌نه ناڕازییه‌که‌ی هه‌رێم که بریتییه له هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی‌و یەکگرتووی ئیسلامی، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکیان له‌به‌غدا راگەیاند.