کۆڕبەندی ئابوری بازرگانی ئێران و هەرێم لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کۆڕبەندی ئابوری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەدەبێت و لەگەڵ بازرگانانی کوردستان بە پارێزگای کەرکوکیشەوە کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆڕبەندە کونسوڵگەری ئێران رێکیخستووە، بەمەبەستی رێکخستن و بەگەڕخستنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆڕبەندی ئابوری بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد و هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریان تێدا کرد
جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی دەشڵێت، بە سەدان کۆمپانیای ئێرانی و عێراقی کوردی بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن و لە زۆربەی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک وموسڵ و کەربەلا بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.