پێداگری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356129-پێداگری_یەکێتی_نیشتمانی_کوردستان_لەسەر_وەرگرتنی_پۆستی_وەزارەتی_دادگوستەری_عێراق
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە لەسەر وەفاداری ئەو پارتە بە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق وەکوو مافێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2019 13:34 Asia/Tehran
  •  پێداگری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختیکردەوە لەسەر وەفاداری ئەو پارتە بە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراق وەکوو مافێک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێسەوە جەمال شوکور لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی دا بە باسکردنی ئەمەی هیچ چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەی دیاری کردنیی بەربژاری سەربەخۆ بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دادگوستەری عێراق بەڕێوە نەچووە، گوتی: یەکێتی هەروا پێبەندی پۆستی وەزارەتی دادگوستەری عێراقە وەکوو ئیستێحقاقی هەڵبژاردنیی. پارتە سیاسییەکان لە عێراق هێشتایش لە بارەی بەربژارەکانی وەزارەتخانەکانی نێو خۆ، بەرەڤانی و دادگوستەری لە کابینەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  ڕێککەوتنیان دەست نەخستووە .