خۆبواردنی مەسعوود بارزانی لە ناردنی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ سوریا
ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا باسی نەیارەتی مەسعود بارزانی کرد لەمەڕ ناردنی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس کاوە عەزیزی ئەندامی ئەنەکەسە، واتە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سوریا، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند : بە ئامانجی پێشگیری کردن لە ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی لەنێوان کوردان لە سوریا، مەسعود بارزانی سەروکی پارتی ڕازی نەبووە بە ناردنی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ سوریا.
هێزی پێشمەرگەی ناسراو بە ڕۆژ کە ژوماری ئەوان هەشت هەزار کەس لێک دراوەتەوە، پێکهاتووە لە کوردەکانی سوریا لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن پارتییەوە ڕادەهێنراون تەیار کراون و ڕێکخراون و وەک هێزی وابەستە بە پارتی و باڵی سەربازیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سوریا ( ئەنەکەسە) ناسراون کە نەیاری پەیەدە و یەپەگەن.
کاوە عەزیزی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سوریا وتیشی : لە چاوپێکەوتنگەلێک کە لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکرات کوردستان دا هەمانبوو ناوبراو لەسەر کەمکردنی مەترسییەکی مەزن کە ناوچەکوردەکانی سوریا دەگرێتەوە، پێداگری کردووە و لەلایەکی دیکەوە پێوەندی بەربڵاوی خۆِ بۆ پاراستنی کوردەکان لە سوریا توندتر کردووە.
بەوتەی عەزیزی بارزانی داوای لە پارتە کوردەکان لە سوریا کردووە یەکگرتوو بن و شەڕی ناوخۆیی ڕەت کردوەتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سوریا پێداگری کرد : حەوت ساڵە کە لەگەڵ پارتی دا هاوپەیمانین و ئەم پارتە بۆ ئێمە هێزی سەربازی پێک هێنا و لەلایەکی دیکەوە لە هیچ کام لە لایەنەکان لە پێناو دامەزرانی شەڕی ناوخۆیی داکۆکی و پشتیوانی ناکات.
عەزیزی سەبارەت بە ناردنی هێزی پێشمەرگەی ڕوژ بۆ سوریا وتی : بارزانی ئەم هێزە سەربازییەی بۆ سوریا پێک هێناوە بەڵام مۆڵەت گەیشتنیان بە سوریا نادات لەبەرئەوەی لە شەڕی ناوخۆیی پێشگیری بکات و ناردنی ئەم هێزانەی بەستوەتەوە بە ڕێککەوتنی سیاسی هەتا نەبێتە هۆی ناکۆکی و کێشە .
بەرلەمە هوشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی دیموکراتیکی سوریا لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتبووی کە بەبڕوای ئەو گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ سوریا ، وتووێژی لەسەر ناکرێت مەگەر ئەوەی ڕێککەوتنی سیاسی لەم بارەوە بکرێت و ئەم هێزانە بکەونە ژێرڕکێفی یەپەگە.
لەلایەکی دیکەوە ئەنیستیتۆ میدل ئیست ئای بە گێڕانەوە لە دیپلوماتەکانی ئەمریکایی ڕایگەیاند یەکێک لە بژارەکانی سەرەکی واشینگتون بۆ پاراستنی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا لە بەرامبەر تورکیا، سەقامگیر کردنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی کوردنشینی سوریا هاوسنوور لەگەڵ تورکیایە.
دیپلوماتەکانی ئەمریکایی بە ئەنستیتو میدل ئیست ئایان وتووە بەنیازە لە هێزی کوردی سوری سەقامگیر لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ سەقامگیربوون لە سنووری سوریا و تورکیا کەڵک وەرگرێ.
شیاوی ئاماژەیە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆیی هەرێم دێتە ئەژمار و مزومووچە و چەک و پێداویستییەکانی ئەم هێزە وەک باڵێکی هێزی تایبەتی پێشمەرگە بەناو زیروانی لەلایەن ئەم وەزارەتخانەیە ، دابین دەکرێت.