دەبیری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە : 398 پەلاماری ئاسمانی تورکیا دژی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
دەبیری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بە سنوورەکانی 700 کیلومەتری هەرێم لە گەڵ تورکیا وتی کخ ئەرتەش تورکیا تا ئێستا 398 جار ناوچە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و بوردمانی توند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛سەرلەشکەر جەبار یاوەر لە وتووێژ لە گەڵ ڕادیو دەنگی ئەمریکا وتی : هەرێمی کوردستان خاوەنی 700 کیلومەتر سنووری هاوبەشە لە گەڵ تورکیا و ئەرتەشی تورکیا تائێستا 398 جارناوچە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانیان داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی و بوردمانی توند و خەسارێکی زۆر و قەرەبوو نەکراوی داوەتە گوندەکان و ناوچە ئاوادانەکان . سکرتێری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وتیشی کە ئەو پەلامارانە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکانی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وێنە کاول بوونی پردەکان نەخوشخانەکان قۆتابخانەکان و ڕێگاکانی پەیوەندیی و چوڵکرانی گوندەکان و ژومارێک لە شاروومەندانی سیڤیلیش لەو پەلامارانەدا گیانی خِۆانیان لە دەس دا و یان بریندار بوونە . جەبار یاوەر ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا لە 4 ساڵی ڕابردوودا 425 پەلاماری تۆپخانەیی بە دژی ئەو ناوچانە ئەنجام داوە و هەموو ناوچەکانی هەرێم لە پەلامارەکانی تورکیا تووشی خەسار و زیان بوونە لە دوایین پەلامار 4 شاروومەندی بێ دەرتان لە پارێزگای دهۆک گیانی خۆیان لە دەس داوە .