ئێرانییەکان چلەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامییان لە کوردستانی ئێراق کرد بە جێژن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i357263-ئێرانییەکان_چلەمین_ساڵوەگەڕی_شۆڕشی_ئیسلامییان_لە_کوردستانی_ئێراق_کرد_بە_جێژن
ئێرانییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کرد بە جەژن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • ئێرانییەکان چلەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامییان لە کوردستانی ئێراق کرد  بە جێژن

ئێرانییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کرد بە جەژن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەدان کەس لەهاوڵاتیانی  ئێرانی بە ئامادەبوون لە تەلاری مەزنی سەعد عەبدوڵڵا لە ڕێ وڕەسمی جەژنی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بەشدارییان کرد.

لەم ڕێ وڕەسمە وێڕای  خوێندرانی سروودی خوێندکارانی کۆگەی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ژومارێک لە هونەرمەندانی وڵاتمان  دەستیان دایە بەڕێوەبردنی بەرنامەی شاد ، مۆسیقا  و بەرنامەی جۆربەجۆر.

مورتەزا عەبادی سەرکونسولی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە  وتاردانێک دا لەم ڕێ وڕەسمەدا،گرینگایەتی دەستهاتەکانی شۆڕشی ئیسلامییان لە ماوەی  چوار دەیەی ڕابردو، شی کردەوە.