ئامادەیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ناکاراکردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i357771-ئامادەیی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_بۆ_ناکاراکردنی_بایکۆتەکانی_دژە_ئێرانی
پارێزگاری هەڵەبجەی ئێراق ، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ناکاریگەر کردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ، ڕاگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • ئامادەیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ناکاراکردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی

پارێزگاری هەڵەبجەی ئێراق ، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ناکاریگەر کردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ، ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ئازاد ئەحمەد تەوفیق، پارێزگاری هەڵەبجەی ئێراق  کە سەردانی  پارێزگەی کرماشان لەڕۆژاوای ئێرانی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هوشەنگ بازوەند،  پارێزگاری کرماشان  وتیشی : ئێران هەمیشە لە بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا هەڵس و کەوتی باشی هەبووە و  سەربەرزتر لە ئەمریکا بووە  .

تەوفیق  بە ڕاگەیاندنی  ئەوەی خەڵکی هەڵەبجە  خۆیان بە قەرزداری  خەڵک و دەوڵەتی ئێران دەزانن وتی : پەرەی  پێوەندیی لەنێوان  خەڵکی کرماشان و  هەڵەبجە دەتوانێ  ببێتە هۆی گەشەی  هەرچی زۆرتری  ئابووری دوو لایەنە.

هوشەنگ بازوەند  پارێزگاری کرماشانیش  وێڕای ڕاگەیاندنی  ئامادەیی  ئەم پارێزگەیە بۆ هاوکاری هەمە لایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : پارێزگەی  کرماشان لە بواری  ئابووری، فەرهەنگی و خزمەتگوزاری وەکوو گەشتیاری، سەلامەت و پەروەردە، ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ هەڵەبجەیە.

بازوەند بە ئاماژەدان بەب ایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران وتیشی : پارێزگەکانی سنووریی ئێران و ئێراق دەتوانن بە پەرەی ئاستی  پێوەندی ئابوری، ئەم هەڕەشە و بایکۆتانە  بکەنە دەرفەتێک  بۆ گەشەی هاوکارییەکان.

پارێزگارانی  کرماشان و  هەڵەبجە  هەروەها  لێک گەییننامەی  هاوکاری لەسێ تەوەرەی ئابووری، فەرهەنگی و ئاسایشییان مۆر کرد  .

پارێزگەی کرماشان  لە ڕۆژاوای ئێران، 371 کیلومەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێراق هەیە  کە لەم ئاستە نیزیکەی 117  کیلومەتر سنووری لەگەڵ پارێزگەی هەڵەبجەیە.