ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i357799-ئەمڕۆ_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببێتەوە و ھیچ بڕیارێک لەبارەی دواخستنی نەدراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2019 05:26 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببێتەوە و ھیچ بڕیارێک لەبارەی دواخستنی نەدراوە.

 

بە گوێرەی راپۆری کوردپرێس ، بەپێی ئەو وادەیەی کە پارتی و یەکێتی و دواتریش لایەنەکانی دیکە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەری رێککەوتوون، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ تەواوکردنی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە تا ئێستا دانیشتنەکە بە کراوەیی ماوەتەوە.

ھەرچەندە یەکێتی رایگەیاندبوو کە ھەوڵی دواخستنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەدەن، بەڵام ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نەدراوە و بەپێی ئەو بانگھێشتنامەیەک کە سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، ئەمرۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دراوە بە یەکێتی، بەڵام تا ئێستا ئەو حزبە کاندیدی خۆی یەکلا نەکردووەتەوە و، پارتی کاندیدی خۆی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکردووە و جێگری دووەمیش دەدرێتە پێکھاتەکان کە بە ھەڵبژاردن لەنێو پەرلەمانتاران ھەڵدەبژێردرێت.