دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی کوردستانی عیراق هەڵبژێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i357841-دەستەی_سەرۆکایەتی_نوێی_پەرلەمانی_کوردستانی_عیراق_هەڵبژێردرا
لەماوەی دەنگ وەرگرتنی ئەنجام دراو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژێردرانی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی، سەرۆکی نوێی پەرلەمان ودوو جێگرەکەی بە دەنگ وەرگرتنی نوێنەرەکان هەڵبژێردران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی کوردستانی عیراق هەڵبژێردرا

لەماوەی دەنگ وەرگرتنی ئەنجام دراو لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژێردرانی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی، سەرۆکی نوێی پەرلەمان ودوو جێگرەکەی بە دەنگ وەرگرتنی نوێنەرەکان هەڵبژێردران .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئین ئارتی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٩ی ڕێبەندان هەژدەی فڤوریە ، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دیاری کردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان دەسپێکرا . هێمن هەورامی بەربژاری پارتی دێموکرات بۆ  پوستی جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمان ٦٨ دەنگی بەدەس هێناوەو کاوە عەبدولقادر بەربژاری پارتی نەوەی نوێ بە بەدەس هێنانی هەشت دەنگ لە وەرگرتنی ئەم پوستە مایەوە. هەروەها والا فەرید لە پارتی دێموکرات بە ٦٤دەنگ وەکوو سەرۆکی کاتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا وخەنیمەکەی سیبان سالم لە پارتی نەوەی نوێ توانی هەشت دەنگ بەدەس بێنێت. هەورامی پێشتر بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداوی وت کە بەپێی ڕێککەوتنەکانی سیاسی نێوان پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی ، پوستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسپێردرێت بە یەکیەتی نیشتمانی ، بەڵام ئەم حیزبە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بایکۆت کردو هەربەم هۆیەوە پارتی دێموکرات والا فەرید بۆ  پوستی سەرۆکایەتی بە شێوەی کاتی ناسێندراوەوبووەبە بەربژار. مونا قاوەچی نوێنەری تورکمانەکانیش بە بەدەس هێنانی شەست دەنگ ، پوستی جێگری دوهەمی سەرۆک پەرلەمانی بەدەس هێناوە وموژدە مەحمود لە نەوەی نوێ تەنیا هەشت دەنگی بە دەس هێنا. نوێنەرانی فراکسیۆنەکانی پارتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وپارتی کۆمونیستیش بە پێی بەشداری کردن لە پەرلەمان لە دەنگ وەرگرتن بەشداریان نەکرد وفراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئەم حێزبە ئۆپۆزیسیۆن بووە وئامادەی دەنگ دان بە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی نیە ، بە دەسپێکرانی دەنگوەرگرتن ، کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە وەدوا کەوتنی چوار کاژێری بەڕێوە چووەو نوێنەرانی پارتی یەکیەتی نیشتمانیش بایکۆتیان کردووە ولە بینای پەرلەمان چوونەتە دەرێ.