ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان لەسەر زیندووکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
پارتی دیموکرات و بزوووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەرلەمان هەڵبژێردرێ و لە خولی نوێی پەرلەمانی ئەو هەرێمە، یاسای بنەڕەتیی کوردستانی عێراق ئامادە بکرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجاگرتوو کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن بەرپرسانی دوو پارتی ناوبراو ئیمزا کرا، بڕیاردرا پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە خولی پێشوودا هەڵپەسێردرابوو، لەهەڵپەسێردراوی بهێنرێتەدەر و هاوکات پەرلەمانی هەرێم، کاری هەموارکردن وگۆڕینی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دەس پێ بکات.
ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر چاکسازیی و گۆڕانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم لە سالی٢٠١٥ی زایینی ، داخرانی پەرلەمانی هەرێم و دەرکرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی لێکەوتبووەوە.
هەروەها پارتی وگۆڕان لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەمووی ئەو یاسا وڕێسایانەی لایەنی نیشتمانیان هەیە، بەکۆی دەنگی گشت پارتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکرێ و رۆڵی چاودێریی پەرلەمان لەسەر ڕێکخراوە حکومەتییەکان زیاتر بکرێت.
لە ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوودا بڕیاردراوە، یاسای بنەڕەتیی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەخولی ڕابردووی پەرلەمان بەهاوبەشی پارت ولایەنە کوردستانییەکان لەلایەن پەرلەمانەوە ئامادە و بۆ پەسەندکرانی، یەکلا بکرێتەوە.
بەم ڕێککەوتنە واپێ دەچێ، یەکگرتووی ئیسلامیی و کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ لە حکومەتی هەرێم وەلابنرێن و ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی سێ پارتی سەرەکی واتە پارتی دیموکرات ، یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ژمارێک پارتی بچوک و نوێنەرانی کەمینە ئەتنی و مەزهەبییەکان پێک دەهێنرێ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم جارێ نەیتوانیوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیەکجاریی ڕێککەون.