داکۆکیی ئێران لە سەقام وپێشکەوتنی ناوچەی کوردستانی عێراق
باڵوێزی ئێران لە بەغداو ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی دواگۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەو ناوچەو پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، وتووێژیان کرد.
"ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لە عێراق سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ "مەسرور بارزانی" ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگی دەدا بە سەقام و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی عێراق.
لە بەیاننامەی نووسینگەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: مەسجدی و بارزانی لەبارەی هەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ پەرەی تیجارەت و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئاوەندیی عێراق لە بەغدا، ڕاوێژیان کرد.
باڵوێزی ئێران لە عێراق و مەسرور بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها وێڕای تاووتوێی دواگۆڕانکارییە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، جەختیان کردەوە لەسەر گرینگیی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەولێر لەڕێی پرۆسەیەکی دیموکراتیک.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە دیدار لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە مونیخ دیدار و لەبارەی پەیوەندیی نێوان تاران- هەولێر وتووێژی کرد.