دیداری باڵیۆزی ئێران لەگەڵ مەسعود بارزانی
"ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە لە هەولێر ، لەگەڵ "مەسعوود بارزانی" ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق دیدار و وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ باڵیۆزی ئێران لەو دیدارەدا پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەنی بە پێوەندییەکی ستراتژیک وەسف کرد و بە ئاماژە بە باروودۆخی گرینگی کوردستانی ئێراق و ئاسۆی ڕووناکی هاوکاریی قووڵی نێوان ئێران و ئێراق، وتیشی: ڕەخساندنی هەلی کار و پیشە و باشتر بوونی ڕەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە چوارچێوی هاوکاریی هاوبەش دێتە ئاراوە.
مەسجدی راشکاوانە ڕایگەیاند: پەیوەست کرانی هێڵی بۆریی گازی ئێران بە ناوچەی کوردستانی ئێراق، هاوکاریی دوولایەنە و پەرەپێدانی چالاکیی بەشی نادەوڵەتی دەتوانێ هەلێکی باش بڕەخسێنێ بۆ پەرە پێدانی زیاتری پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەن.
مەسعوود بارزانیش بە پێشوازی لە ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە قووڵتر کردنی پێوەندییەکان، خوازیاری پەرە پێدرانی پێوەندییەکان لە هەموو بوارێکدا بوو.
بارزانی ڕێز و سپاسی دەربڕی بۆ ئێران لەبەر خەباتی دژ بە تیرۆر و وتیشی: هەموو هەوڵی خۆی دەا بۆ بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران.