جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی٢٠١٩ی عێراق بەزوویی دەدرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358329-جێگری_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_پشکی_هەرێمی_کوردستان_لەبودجەی٢٠١٩ی_عێراق_بەزوویی_دەدرێ
جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەپێی یاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، لەدەسپێکی مانگی داهاتووی زایینی دەدرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2019 08:54 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی٢٠١٩ی عێراق بەزوویی دەدرێ

جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەپێی یاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە، لەدەسپێکی مانگی داهاتووی زایینی دەدرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان، "بەشیر حەداد" لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە یاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراق، پاش پەسەندکران لە پەرلەمان و پشت راست کرانەوەی لەلایەن سەرۆک کۆماریی و لەچاپ دران لە رۆژنامەی فەرمیی عێراق، چووەتە نێو قۆناخی جێ بەجێ کران و بەزوویی درانیشی دەس پێ دەکرێ.

جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وتی کە درانی بودجەی هەرێمیش هاوکات لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، لەمانگی داهاتووی زایینیەوە دەس پێ دەکرێ و لەرۆژانی داهاتوودا بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەدرێ.

ناوبراو وتی کە پشکی هەرێم لەبودجە، سەتا ١٢ی گشت بودجەی عێراقەو دابەش دەکرێ بەدوو بەش و بودجەی هاوپێوەند بە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی٤٥٤ ملیارد دینار و هەروەها بودجەی هێزی پێشمەرگە٦٨ملیارد دینارەو هەموو بودجەی سێ مانگی سەرەتای٢٠١٩یش دەدرێ.

بەشیر حەداد هەروەها وتی کە ئەو بڕە بودجە هاوکات لەگەڵ ڕادەست کرانی نەوتی هەرێم بە بەغدا ، دەدرێ، بەڵام بێتوو رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێ، گشت پشک و بەرەبەشی هەرێم لە بودجە بەتەواوەتی دەدرێ بەهەریم.