هەناردەی 25 ملوێن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارمانگدا
کومپانیای ھەڵسەنگاندنی نێونەتەوەیی دیلۆیت لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 4 مانگی کۆتایی 2019ی زایینی گەیشتە 25ملوێن بەرمیل
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرس .و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هاوڵاتی ، کومپانیای ھەڵسەنگاندنی نێونەتەوەیی دیلۆیت کە لە گرێبەستێکدا لە گەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سێ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا دەستی داوەتە لێکدانەوە و چاودێری چالاکیە نەوتیەکانی هەرێم ، لە چوارەمین ڕاپۆڕتی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەرێم لە چوار مانگی کۆتایی ساڵی 2019 زایینی 25 ملوێن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە . لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە کە داهاتی ئەو ڕادە هەناردە نەوتیەیش گەیشتووەتە 2 ملیار و 262 دولار . هەروەها ئاماژە کراوە کە ئەو ئامارە هاوپەیوەندە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا . چوارەمین ڕاپۆڕتی دیلۆیت هەروەها ئاماری هاوپەیوەند بە چالاکیە نەوتیەکانی هەرێم لە نیوەی دووهەمی 2018 دەگرێتەوە . لە ڕاپوڕتی پێشووی دیلۆیتدا هاتووە کە لە 3 مانگی یەکەمی ساڵی 2018ش هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە 28 ملوێن بەرمیل .