یهکێتی بایکۆتی دانیشتنهکانی پهرلهمانی شکاند
به پێی راپۆرتی کوردپرێس، سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە سەر دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان گەیشتنە رێککەوتن، بڕیاره رۆژی سێشممەش پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەکان کۆببێتهوه.
زیاد جهبار، پەرلەمانتاری یهکێتی له پهرلهمانی کوردستان دەڵێت: سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەی ئەوانە و سەرکردایەتی حزبەکەی لەم چهند رۆژهدا کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە. رەتیش دەکاتەوە حیزبهکهی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرنەگرێت.
لهکاتێکیشدا کۆی لیژنە هەمیشەیەکان له 15 لیژنە پێکهاتوون، 4 یان سیادین و فراکسیۆنەکان داوای سەرۆکی ئەو لیژنانە دەکەن, ئەوانیش پێکهاتوون له لیژنەکانی "دارایی، یاسایی، پێشمەرگە و سامانە سروشتیەکان".
بهگوێرهی قسهکانی بەڵێن ئیسماعیل، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش، لیژنەی پێشمەرگە و دهستپاکی بەلای بزووتنهوهکهیهوه گرنگن.
هاوکات بڕیاره بۆ دەنگدان بە ئەندامانی لیژنەکان، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیهش پهرلهمان کۆببێتەوە، سهرۆکهی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە یەکێتی دەڵێت: چاوەرێی کاندیدی یەکێتی دەکەین.
15 لیژنەکە دابەشکراون و هەر لیژنەیەک 11 ئەندامی هەیە, سەرۆک فراکسیۆنەکان لە قۆناغی یەکەم دابەشکردنی لیژنەکانیان تەواو کرد و دوای متماندان بە ئەندامان, فراکسیۆنەکان لەسەر سەرۆک و جێگر و بریاردەری لیژنەکان رێککهوتن.