کۆنفرانسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2019، بزووتنەوەی ئیسلامی حەوتەمین کۆنفڕانسی خۆی بە بەشداری 380 ئەندام دەستپێکرد و به وته‌ی رابه‌ری گشتی ئه‌و حزبه‌ش، ئامانج له کۆنفرانسه‌که بەخۆداچوونەوەیە.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆنفڕانسەکەدا رایگەیاند: "پێویستە بەخۆماندا بچینەوە و وزەو توانای خەڵکی دڵسۆز لە چوار چێوەیەکدا کۆبکەینەوە و دەشتوانین چوارچێوەی حزبایەتیمان بگۆڕین".
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی روونیشیکردەوە: "ئامانج لە کۆنفڕانسه‌که گەڕانەوەیە بۆ ئەندامانمان کە چۆن بتوانین دۆخی حزبیمان بەرەو باشتربەرین".
ناوبراو وتیشی: "بزووتنەوە لە قەیرانێکی دارایی خراپدایە و سەرجەم کەناڵ و مەکتەبەکانمان داخست و نەیانتوانی کارەکانیان بکەن”.
پێشتر عه‌بدوڵا وه‌رتی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاندبوو: دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان، حزبه‌که‌یان ده‌ستی به گۆڕانکاری کردووه و له پێناو هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
وتبوویشی: "رۆژی دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2019، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان کۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت و سه‌دا نه‌وه‌دیش کاره‌کانی ته‌واو بووه".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا خاوه‌نی کورسییه‌ک بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کرد له‌گه‌ڵ یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به لیستی (خزمه‌ت) به‌شداریان کرد، نه‌ینانتوانی کورسییه‌که‌یان به ده‌ست بهێننه‌وه.