ئاستی بێکاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەت لە دە کەمی کرد
ڕێکخراوی ئاماری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان، بۆ سەتا دە و ئاستی هەژاریش بۆ سەتا ٦.٥ کەمی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "مەحمود عوسمان" لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی ئێس، ئێن ، ئێن ڕایگەیاند کە بەپێی دوالێکدانەوەو لێکۆڵینەوە ئەنجام گرتووەکان لەلایەن ڕێکخراوی ئاماری هەرێمی کوردستان ئێستا ڕێژەی بێکاری لەهەرێم بۆ سەتا دە کەمی کردووەو ئەو ئامارە لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە سەتا نۆ.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماری هەرێمی کوردستان وتی کە بە باشتربوونی ڕەوشی ئابوریی هەرێم و دەربازبوون لە قەیران، ئاستی هەژاریش لەهەرێم بۆ سەتا ٦.٥ کەم بووەتەوە.
پێشتر بانکی جیهانی بەبڵاوکردنەوەی راپۆرێک ڕایگەیاند کە ئاستی هەژاریی لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی٢٠١٣ سەتا سێ بووەو لەساڵی٢٠١٦دا بۆ سەتا١٢ زیادی کردووە.
هەروەها "سیروان محەممەد" سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە لەساڵی٢٠١٥دا بێکاری لە هەرێمی کوردستان شەش هەتا حەوت لەسەتا بووە بەڵام لە ساڵی٢٠١٧ گەیشتە سەتا ١٣ و ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ دۆخی وڵاتی عێراق.