ڕاگەێندرانی حۆکمی دەسگیرکرانی پارێزگاری لەسەر کار لابراوی نەینەوا بۆ دادگەی هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360519-ڕاگەێندرانی_حۆکمی_دەسگیرکرانی_پارێزگاری_لەسەر_کار_لابراوی_نەینەوا_بۆ_دادگەی_هەولێر
دادگەی پارێزگەی نەینەوا حۆکمی دەسگیرکرانی پارێزگاری لەسەر کار لابراوی نەینەوایا بە تاوانی کەم کاریی لە ئەنجام دان وجێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی دوابەدوای وەرگەڕانی گەمیی گەشتێاری لە موسڵ ، بۆ دادگەی هەولێر ڕاگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2019 12:14 Asia/Tehran
  • ڕاگەێندرانی حۆکمی دەسگیرکرانی پارێزگاری لەسەر کار لابراوی نەینەوا بۆ دادگەی هەولێر

دادگەی پارێزگەی نەینەوا حۆکمی دەسگیرکرانی پارێزگاری لەسەر کار لابراوی نەینەوایا بە تاوانی کەم کاریی لە ئەنجام دان وجێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی دوابەدوای وەرگەڕانی گەمیی گەشتێاری لە موسڵ ، بۆ دادگەی هەولێر ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی کورپرێس بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئین ئار تی ، لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە لایەن دادگەی باڵای نەینەوابۆ دادگەی هەولێر نێردرا ، حۆکمی دەسگیر کرانی نوفیل حەمادی پارێزگاری لەسەر کارلابراوی نەینەوا پەیوەست بووە ولە سەر پێویستی دەسگیرکرانی ناوبراو لە لایەن هێزە ئاسایشتیەکانی هەولێر ، پیداگری کراوە. هەروەها لە ڕاگەێندراوی ناوبراو ئاماژە کرا کە نوفیل حەمادی لە حاڵی حازر دانیشتووی هەولێرە وبە پێی حۆکمی دادگەی نەینەوا ، پێویستە کە دادگەی هەولێر ، کردەوەی پێویست بۆ دەسگیر کرانی ناوبراو لەم شارە وجێ بەجێ کردنی حۆکمی دادگە ئەنجام بدات. دەرکرانی حۆکمی دەسگیر کرانی نوفیل حەمادی دوابەدوای ڕودانی کارەساتی وەرگەڕانی  گەمیی گەشتێاری شاری موسڵ ئەنجامی گرت ودادگە ناوبراوی بە کەم کاری وئەنجام نەدان وجێ بەجێ نەکردنی ئەرکەکانی وەکوو پارێزگار وگەندەڵی ئیداری تاوانبار کرد وناوبراوهەربەم تاوانە لە پوستی پارێزگاری وەلا نرا. لە لایەکی تر فەرماندەی پۆلیسی هەولێر ، پیداگری کردووە کە نوفیل حەمادی بەهیچ لەونێک لە هەولێر پەنا نەدراوەو لەئەگەریی ڕاگەێندرانی حۆکمی دەسگیر کرانی ناوبراو ، پۆلیسی هەولێر دەسبەجیی حەمادی دەسگیر دەکات. لە یەکەمین ڕۆژ لە جێژنەکانی نەورۆزی ئەمساڵ گەمیەکی گەشتیاری بە بارستای هەڵگرتنی پەنجا کەس لە ناوچەی گەشتێاری موسڵ ، بە ٢٠٠ سەرنشین وەرگەڕاودوابەدوای ئەم کارەساتە ١٢٠ کەس گیانی خۆیانیان لەدەس دا و٨٨ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.