پاڵاوتگەکانی نایاسایی هۆی پیس بوونی هەوای هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360704-پاڵاوتگەکانی_نایاسایی_هۆی_پیس_بوونی_هەوای_هەولێر
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە هەبوونی پاڵاوتگەی نایاسایی کە وابەستە بە پارتەکانی هەرێمی کوردستانە، هۆی پیس بوونی هەوای هەولێرە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2019 15:20 Asia/Tehran
  • پاڵاوتگەکانی نایاسایی هۆی پیس بوونی هەوای هەولێر

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە هەبوونی پاڵاوتگەی نایاسایی کە وابەستە بە پارتەکانی هەرێمی کوردستانە، هۆی پیس بوونی هەوای هەولێرە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕێکخراوی پاڕاستن و باشترکردنی ڕەوشی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند  کە  لە لێکۆڵینەوەی ئەنجام بوو لەلایەن ڕێکخراوی ئەورووپی گرین پیس، شاری هەولێر لە تەنیشت بەغدا،وەک پیس ترین شاری ئێراق، ناسێندرا ودلێرحسێن  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەم بارەوە بە ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن وتی :

کۆمیسیۆنەکانی تەندوروستی ، سەرچاوەکانی سرووشتی، دارایی و کشت و کاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگەی سەرنجی پیس بوونی  هەوای هەولێری داوە و بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم کۆمیسیۆنانە دەرکەوتووە کە بوونی پاڵاوتگەی نایاسایی نەوت، لە دەورووبەری هەولێر، هۆی سەرەکی ئەم پیس بوونەن.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر  وتیشی کە ئەنجومەن بەشێوەی ڕەسمی  داوای وەستانی چالاکی ئەم پاڵاوتگە نایاساییە لە دەورووبەری هەولێری کردووە، بەڵام لەبەر ئەمەی پاڵاوتگەی باسکراو سەر بە  هەرێمی کوردستانە و ژومارێک کاربەدەستی پارتەکان لە چالاکی ئەو پاڵاوتگەیە قازانج دەکەن و داکۆکی لێ دەکەن، سەرنجی ئەم داواکارییە نەدراوە و ئەنجومەن نەیتوانی پێش بە چالاکی پاڵاوتکەگان بگرێت.

هەروەها وتی کە ئێستا لە دەورووبەری هەولێر، سەد هەتا سەدوبیست پاڵاوتگەی نایاسایی بێ مۆڵە ت وبێ  هیچ چەشنە ئیستانداردێک خەریکی چالاکی بووە و ئاستی پیس کردنەکەشی ئەوەندەیە کە تەنیا ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی داخرانی تۆکمەوتەواوی  پاڵاوتگەکانە.

ناوبراو وتیشی: بەرلەمە کۆڕی دەوڵەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆش فەرمانی داخرانی ئەم پاڵاوتگەیانەیان دەر کردبوو بەڵام ئەم فەرمانەش تائێستا جێ بەجێ نەکراوە و چالاکی پاڵاوتگەکان سەرباری هەموو دواهاتە نالەبارەکانی ، درێژەی هەیە.