دۆزرانەوەی چوارگۆڕی بە کۆمەڵی نوێی لە شەنگاڵ
لە میانەی جێ بەجێ کردنی قۆناخی دوهەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگاڵ، چوارگوڕی بەکۆمەڵی نوێ کوردە ئیزەدیەکان لە گوندی کۆجۆ دۆزرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، فواد عوسمان وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری شەهیدان وئەنفال کراوانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئین ئار تی ڕایگەیاند کە لەماوەی ئەنجام دانی دوهەمین قۆناخ لە هەڵدانەوەی گوڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگاڵ وگەڕان لەناو گورەکان وموستەنەدکردنی بەڵگە دۆزراوەکان تیاندا ، چوارگوڕی بەکۆمەڵی نوێی هەڵگری بەجێ ماوانی تەرمی کوردە ئیزەدیەکان لە گوندی کۆجۆ دۆزراوەتەوە. ناوبراو وتیشی کە شەست گوڕی بە کۆمەڵی نەدۆزراوی تر لە م گوندەدا هەیە وهەڵدانەوەی تۆکمە وتەواوی هەموو ئەم گوڕانە وهێنانەدەری تەرمەکان وبەڵگەکانیان ماوەی بیست ڕۆژ دەخایەنێت. لەیەکەمین قۆناخ لە هەڵدانەوەی گوڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگاڵ ، گوڕێکی کوردە ئیزەدیەکان لە گوندی کۆجۆ لە گردوپەڕی شەنگاڵ هەڵدراوەتەوە وقۆناخی دوهەمی ئەم ڕەوتەیش بە گەڕان لە دوهەمین گوڕ لە کۆجۆ دەسپێکرا. ئامارێکی دژبە یەکانە لە ژماردنی گوڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگاڵ بڵاو کراوەتەوە وبرێک لە سەرچاوەکان ژماری ئەم گوڕانەیان هەشتا گوڕ ڕاگەیاندووە، وپیشتر جێگری وەزاڕەتی شەهیدان وئەنفال کراوانی هەرێمی کوردستانیش ئەم ژمارەیەی ٢١٧ گوڕ ڕاگەیاند . داعش لە ساڵی ٢٠١٤ پەلاماری کردە سەر شەنگاڵ ووێڕای ڕفێنرانی فرەتر لە شەش هەزار کەس لە کوردە ئیزەدیەکان دەستی دایە کوشتن وقەڵاچوی ژمارەیەکی زۆر لە کوردە ئیزەدیەکان وگوندی کۆجۆ یەکێ لە گوندە ئیزەدی نشینەکانە کە زۆربەی دانیشتوەکانی لەلایەن داعش قەڵاچوو کراون وژنان ومنداڵانی دانیشتووی ئەویش بە دیل گیراون.