وەزارەتی شەهیدانی هەرێم لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکەی موسەننا هاتەدەنگ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360743-وەزارەتی_شەهیدانی_هەرێم_لەسەر_گۆڕە_بەکۆمەڵەکەی_موسەننا_هاتەدەنگ
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ی له‌ پارێزگای موسه‌نا دۆزراوه‌ته‌وه‌ هی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراقه‌ و سه‌رجه‌میان کوردن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2019 12:26 Asia/Tehran
  • 
وەزارەتی شەهیدانی هەرێم لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکەی موسەننا هاتەدەنگ

وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ی له‌ پارێزگای موسه‌نا دۆزراوه‌ته‌وه‌ هی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراقه‌ و سه‌رجه‌میان کوردن.

 

فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی نیسانی 2019 رایگه‌یاندوە، دوای راگه‌یاندنی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراق، له‌ پارێزگای موسه‌نا په‌یوه‌ندیمان به‌ پارێزگاکه‌وه‌ کرد و هه‌رچه‌نده‌ تائێستا ژماره‌ی روفاته‌کان دیارنییه‌، به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه‌ سه‌رجه‌میان کوردن.

وتیشی "له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدانی عیراقدا رێککه‌وتوین له‌سه‌ر ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاته‌کان و ناردنیان بۆ پزیشکی دادوه‌ری عیراق بۆ پشکنینی DNA و دوای پشکنینه‌که‌ش روفاته‌کان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌".

دوێنێ هه‌ینی، ئه‌حمه‌د مه‌نفی جه‌وده‌ پارێزگاری موسه‌نا رایگه‌یاند، له‌بیابانی شاری سه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای موسه‌نا گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عس  دۆزراوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میان کوردن و له‌ سێداره‌دراون.