رێکارەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
پەرلەمانی ھەرێم رێکارەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی دیاری کرد کە بڕیارە ڕۆژی دەی ئەم مانگە بەرێوە بچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەخەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی کوردستانی عێراقەوە، پەرلەمانی ھەرێم ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاساییی رۆژی دووشەممە دەی حوزەیرانی دیار کردو لەو ڕۆژەدا ئاھەنگی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە لایەن پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، ھاتووە: بەپێی حوکمی برگەکانی (یەکەم، دووەم، سێیەم) لە مادەی (١٦) و برگەی (سَییەم) لە مادەی (١٨) و برگەکانی (یەکەم و پێنجەم) لە مادەی (٥٤) و مادەکانی (٤٧، ٥٢، ٥٥، ٥٧ و٥٦) لە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەکەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەعات (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە دەی حوزەیران بەرێوە ببات.
بڕگەی یەکەم تایبەتە بە رێکارەکانی تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە یەک خولەک بێ دەنگی وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشی نەتەوەیی ئەنجام دەگرێت.
هاوکات خوێندنەوەی بریاری ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ تایبەت بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دواتر سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی حوکمی مادەی (نۆیەم) لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو بەڕێوە دەچێت.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ٢٨ـی ئایار، له دانیشتنی پهرلهمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران له کابینهی ههشتهم و جێگری سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ٦٨ دهنگی ئهندامانی پهرلهمان وهک سهرۆکی ههرێمی کوردستانی عێراق ههڵبژێردرا.
بڕیار وایە ناوبراو حەوتەی داھاتوو لە ئاھەنگێکی فەرمیانەدا دوای سوێندخواردنی یاسایی بەشێوەیەکی فەرمیانە لەم پۆستەدا چالاکییەکانی دەست پێ بکات.