نیچیروان بارزانی بەرهەم ساڵحی بانگهێشت
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کورستان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە شێوەی فەرمی لە ناوبراو بۆ بەشداری لە ڕێ وڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ڕێکخراوی سەرۆک کۆمارەتی عێراق لە بەیان نامەیەکدا هەواڵی دا لە پێوەندی تەلەفونی نیچیروان بارزانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە . لەم وتووێژە تەلەفۆنیە دا کە دوینی دوشەممە نیچیروان بارزانی وبەرهەم ساڵح ئەنجامیان دا دوایین گوڕانکاریەکانی سیاسی عێراق وناوچە وکردستانیان دایە بەر باس ولێکدانەوە. بە پێی ئەم بەیان نامەیە دوولایەن لەسەر پاڕاستنی یەکیەتی وهاوئاهەنگی لە دۆخی هەستیاری ناوچە وهەروەها پێویستی چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتایی دان بە ناکۆکیەکان وپاڕاستنی عێراق وهەرێمی کوردستان لە ئاڵوزیەکان ، پیداگریان کرد. لە کۆتایی بەیان نامەکەدا هاتووە: سەرۆک کۆماری عێراق وسەرۆکی هەڵبژێژردراوی هەرێمی کوردستان لە سەر پێویستی هاوئاهەنگی وهاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان ودەوڵەتی فیدراڵی عێراق لە قۆناخی داهاتووپیداگری کرد ووێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ، هیواداریان دەربڕی کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی وکۆتایی دان بە قەیرانەکان. لەم وتووێژە تەلە فۆنیە دا، سەرۆک کۆماری عێراق بە نیچیروان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کرد وبۆ ناوبراولەم پلە وپێگەیەدا ئاواتی سەرکەوتنی کرد. پێوەندی تەلە فۆنی نیچیروان بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح یەکەمین وتووێژی ڕەسمی کاربەدەستێکی پایەبەرزی پارتی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ ناوبراو لە پلەی سەرۆک کۆماری دایە .