بانگێشتنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە تاقمە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی دەوڵەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363522-بانگێشتنی_پەرلەمانی_کوردستانی_عێراق_لە_تاقمە_سیاسییەکان_بۆ_پێکھێنانی_دەوڵەت
پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا دوای لە تەواوی تاقمە سیاسییەکان کرد کە بە زووترین کات بۆ پێکھێنانی دەوڵەت کۆ ببنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2019 13:05 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە تاقمە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی دەوڵەت

پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا دوای لە تەواوی تاقمە سیاسییەکان کرد کە بە زووترین کات بۆ پێکھێنانی دەوڵەت کۆ ببنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ،  پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەیەک دوای ھەڵبژێردرانی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھەڵگیرانی دوایین لەمپەری سەر ڕێگای پێکھاتنی دەوڵەت، ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا داوای لە تاقم و لایەنە سیاسییەکانی ئەم ناوچەیە کرد ھەتا بە زووترین کات بە مەبەستی پێکھێنانی دەوڵەت کۆ ببنەوە.

بەپێی یاسای کوردستانی عێراق، سەرۆکی ھەرێم دەبێت نوێنەری فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمان بۆ پێکھێنانی کابینە بناسێنێ و ئینجا بە سەرنجدانی ئەوەی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھی پارتییە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش ھەر دەبێ لەنێو ئەم پارتەدا دیاری بکرێت.

ڕۆژی ٢٨ـی ئایار، له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ کابینه‌ی هه‌شته‌م و جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ ٦٨ ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ک سه‌رۆکی تازەی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژێردرا. 

بڕیار وایە ناوبراو حەوتەی داھاتوو لە ئاھەنگێکی فەرمیانەدا دوای سوێندخواردنی یاسایی بەشێوەیەکی فەرمیانە لەم پۆستەدا چالاکییەکانی دەست پێ بکات.

جێگای ئاماژەیە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سپتامبەری ٢٠١٨ دا بەڕێوە براو لە ئەنجام دا پارتی دیموکرات ٤٥ کورسی و یەکێتیی نیشتیمانی ٢١ کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان ١٢ کورسییان بە خۆیان تەرخان دا.