داخوازیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363604-داخوازیی_بۆ_بەرەوڕوو_بوونەوەی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لەگەڵ_گەندەڵی_لە_ھەرێمی_کوردستان
نوێنەرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەجلیسی عێراق داوای ھەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ خەباتی دژی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان ھاوتەریب لەگەڵ تێکڕای عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2019 05:55 Asia/Tehran
  • داخوازیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان

نوێنەرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەجلیسی عێراق داوای ھەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ خەباتی دژی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان ھاوتەریب لەگەڵ تێکڕای عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ھۆشیار عەبدووڵڵا نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ھیواداریی دەربڕی کە ھەر چۆن بەڵێنەکەی عادڵ عەبدولمەھیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کردنەوەی ناوچەی سەوزی بەغدا لێبڕاوانە بووەو چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە، ھەر بە ھەمان شێوەش بۆ خەباتی دژی گەندەڵی لە وڵات دا مکوڕ بێت.

ناوبرلو داوای لە عادڵ عەبدولمەھدیی کرد کە بە تەواوی دۆسیەکانی گەندەڵیی وەزیرانی پێشترو ئێستای عێراق ڕابگات و ئینجا ھاوتەریب خەباتی دژی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستانیش دەست پێ بکات.

ھۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەشی وەبیر ھێناوەتەوە کە بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق و یاساوڕێسای فیدراڵیی وڵات وا ھەڵدەگرێ کە خەباتی دژی گەندەڵی لە عێراق گشت داگر ببێت و تەواوی ناوچەکان و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بگرێتەوە.

نوێنەرەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ھەروەھا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە کۆمەڵێک دۆسیەی ھاوپەیوەند بە گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان ھەن کە پێویستیان بە پێداڕاگەییشتن و بەدواداچوونە.