مەسروور بارزانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا
حوزهیران 11, 2019 11:15 Asia/Tehran
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنى ئەمڕۆدا بە دەنگی ٨٧ پەرلەمانتار مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیران لە دانیشتنێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.
ئەمەش لەکاتێدایە دوێنی دووشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسیی و حکومی ناوخۆ و عێراقی و جیهانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندنی یاسایی خوارد و دواتر دانیشتنەکەی پەرلەمان بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.