کۆنگرە پشتیوانیی ئەمریکا لە هێزەکانی پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی قەدەغە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364931-کۆنگرە_پشتیوانیی_ئەمریکا_لە_هێزەکانی_پارتی_دێموکرات_ویەکیەتی_نیشتمانی_قەدەغە_کرد
کۆنگرەی ئەمریکا وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەم وڵاتەی بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی غەیرە حیزبی لە هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە بەڵام پیداگری کردووە پشتیوانی ئەمریکا نابێ داگری هێزەکانی سەربە پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەوان پارتی دێموکرات و یەکیەتی نیشتمانی بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • کۆنگرە پشتیوانیی ئەمریکا لە هێزەکانی پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی قەدەغە کرد

کۆنگرەی ئەمریکا وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەم وڵاتەی بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی غەیرە حیزبی لە هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە بەڵام پیداگری کردووە پشتیوانی ئەمریکا نابێ داگری هێزەکانی سەربە پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەوان پارتی دێموکرات و یەکیەتی نیشتمانی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کۆنگرەی ئەمریکا دەقی تۆکمەی گەڵاڵەی بودجەی ئەمریکای بڵاوکردەوە بەڵام دڕێژەی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزەکانی پێشمەرگەی بەرتەسک کردوەتەوە. بە پێی دەقی تۆکمەی بودجەی بەرەڤانیانەی ئەمریکا لە ساڵی ب٢٠٢٠ ، وەزاڕەتی هێزەکانی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکاری بەرچاوی لەگەڵ هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی ئەمریکا لە شەڕ لەگەڵ داعش هەبووە ولەم ڕیگایەدا قوربانی زۆری داوە. لە یەکێ لە بڕگەکانی یاسای بودجەی بەرەڤانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا هاتووە: وەزاڕەتی بەرەڤانی ودەرەوەی ئەمریکا دەبێ بە هاوکاری وپشتیوانی خۆی لە هێزە ناحیزبیەکانی سەربە وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی گەشەی بارستاکانی ئەم هێزە ،بەدی هێنانی چاکسازی لەم وەزاڕەتخانەیەو هەروەها بردنە بانی ئاستی هاوئاهەنگی وهاوکاری ئەم هێزە لەگەڵ هێزە عێراقیەکان بە مەبەستی بەهێز کردنی دۆخی ئاسایشتی عێراق وبەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستەکان درێژە بدات. لەم دەقە دا پیداگری کراوە کە ئەمریکا نابێ لەگەڵ هێزەکانی سەربە حیزب لە هەرێمی کوردستان کە هاوپێوەند لەگەڵ پارت وحیزبەکانی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانن هاوکاریان هەبیت. زۆربەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان سەربە دوو حیزبی یەکیەتی نیشتمانی وپارتی دێموکراتی کوردستانن.