داکۆکی دەوڵەتی ئێران لە پەرە پێدرانی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
پارێزگاری کوردستانی ئێران وتی: دەوڵەتی ئێران داکۆکی دەکات لە پەرە پێدانی پێوەندی ئابووریی لە نێوان ئەم پارێزگایە و هەرێمی کوردستانی ئێراق و گەڵاڵە و پلانی باشی بۆ ئەم مەبەستەیش بە دەستەوەیە.
"بەهمەن مورادنیا" فەرمانداری پارێزگای کوردستان ئێوارەی پێنجشەممە لە دیداری شاندی ئابووریی پارێزگای سلێمانی و چالاکانی کەرتی نادەوڵەتی پارێزگای کوردستان وتی: بە فەرمی ناسرانی سنووری سەیرانبەندی بانە جێی ڕەزامەندی و تەبایی هەر دوولایەن (دەوڵەتی ئێران و حکومەتی ناوەدندی ئێراق)ـە و هیوادراین ئەم گەڵاڵە گرینگە خێراتر بگاتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.
پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانەیش بەم زوانە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە، وتیشی: کرانەوەی ئەم ناوچەیە کاریگەرییەکی بەرچاو دادەنێتە سەر ڕەونەق و گەشەی ئابووریی کوردستان.
مورادنیا بە ئاماژە بە سەفەری ساڵی ڕابردوویی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی وتی: لەو سەفەرەدا چەندین تەبایینامە لە نێوان ئێمە و ئەواندا واژۆ و مۆر کرا کە هیواداراین لە سەفەری شاندی ئابووریی ئێراقی هەلی جێبەجێ کرانی ئەو تەبایینامانە بڕەخسێ.