پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365075-پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_ئیدانه_ی_بۆردومانی_ناوچە_سنوورییەکانی_کرد
بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2019 11:55 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد

بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی  هەرێمی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد و رایگەیاند: "ئیدانەی بۆردومانەکان دەکەین و بە گوێرەی دەستووری عیراق، حکومەتی عیراق بەرپرسە لە پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند: "داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بەئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان هەڵبستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش بکاتەوە".

پێشتریش، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کردبوو، پەکەکە بارەگاکانی لە گوندەکان دوور بخاتەوە تا بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، هاوڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان نەبنە قوربانی.