شک وگومان لە ڕادەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367619-شک_وگومان_لە_ڕادەی_قەرزەکانی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکخراوەیەک لە هەرێم لە ئەندازەو رادەی قەرزەکانی حکۆمەت ئاگادار نیە و دیار نیە کە حکومەتی هەرێم بە چ کۆمپانیا ویا دەوڵەتێک قەرزدارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2019 13:41 Asia/Tehran
  • شک وگومان لە ڕادەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان

ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکخراوەیەک لە هەرێم لە ئەندازەو رادەی قەرزەکانی حکۆمەت ئاگادار نیە و دیار نیە کە حکومەتی هەرێم بە چ کۆمپانیا ویا دەوڵەتێک قەرزدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، شێرکو جەودەت بە تاوانبار کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شەفاف وڕوون نەبوونی کاروباری ماڵیی و بەتایبەت لە داهاتە نەوتیەکانی خۆی ڕایگەیاند کە هەتا ئێستاکە هیچ ڕێکخراوەیەک لە هەرێمی کوردستان لە رادەی دروست وڕاستەقینەی قەرزەکانی حکومەت ئاگادار نیە ، بێجگە لەوە کە دەوترێ دەوڵەت دەملیارد دۆلار بە موچە بگیرانی خۆی بە هۆی پیادە کردنی سیستمی پاشەکەوت کردنی موچە قەرزارە وبڕەپارەیەک کە لە چوارچیوەی ئەم سیستمە بەوان نەیداوە، دەبێ هەمووی بداتەوە.ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی کوردستان وتی کە بە پێی ئەوە کە زۆر جار قسە کراوە کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ  ملیاران دۆلار قەرز ڕووبە ڕوویە  ، بەڵام هەتا ئێستاکە ڕوون نەکراوە کە هەرێم بە کامە دەوڵەت ، کۆمپانیا ویا کەسێک قەرزدارە. شێرکو جەودەت وتیشی کە دەوڵەت لە هاوکاری کردن لەگەڵ پەرلەمان ڕوون وشەفاف قسەی نەکردووە وتەنانەت ڕێکاری دانەوەی ئەم قەرزانەیش ڕوون نیە وهیچ وتووێژێکیش لەبارەیەوە ئەنجام نەدراوە. شێرکو جەودەت هەروەها وتی کە لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمان پیداگری کراوە ،پێویستە، حکومەت گەلآڵەی بودجە بە شێوەی ڕوون وشەفاف بدا بە پەرلەمان وکاتی وتووێژ لە بارەی شەفافیەتی ئابووری دەوڵەتیش گەیشتووە. پیشتر مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سویند خواردنی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی بە قەرزی ملیارد دۆلاری تەحویل گرتووە.