خاڵی تەماوی ونادیار لەمەڕ ڕادەی قەرز و قۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367620-خاڵی_تەماوی_ونادیار_لەمەڕ_ڕادەی_قەرز_و_قۆڵی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامی کۆمسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکخراوێک لە هەرێم ئاگاداری ڕادەی قەرز و قۆڵەکانی حکومەت نییەو ڕوونیش نییە حکومەتی هەرێم قەرزداری چ کۆمپانیا و یان حکومەتێکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2019 13:42 Asia/Tehran
  • خاڵی تەماوی ونادیار لەمەڕ ڕادەی قەرز و قۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەندامی کۆمسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکخراوێک لە هەرێم ئاگاداری ڕادەی قەرز و قۆڵەکانی حکومەت نییەو ڕوونیش نییە حکومەتی هەرێم قەرزداری چ کۆمپانیا و یان حکومەتێکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "شێرکۆ جەودەت" وێڕای تۆمەتبارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شەفاف نەبوون لە کاروباری دراڤی وبەتایبەت داهاتە نەوتییەکانی، ڕایگەیاند کە تائێستا هیچ دامەزراوەیەک لەهەرێمی کوردستان لەڕادەی راستەقینەی قەرزی حکومەت ئاگادار نییە تەنیا ئەوە نەبێ کە دەگوترێ حکومەت دە ملیار دۆلار قەرزاری مووچەبگیرانیەتی لەبەر دانانی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە و ئەو بڕەپارەی لەچوارچێوەی ئەو سیستەمەدا بەوانی نەداوە، دەبێ یەکلای بکاتەوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان وتیشی ؛ سەرباری ئەوەی کە چەندین جار باس کراوە کە حکومەتی هەرێم بەرەوڕووی بەملیاران دۆلار قەرزە، بەڵام تائێستا ڕوون نییە کە هەرێم قەرزاری کام حکومەت، کۆمپانیاو یان کەسایەتییە.

شێرکۆ جەودەت وتی کە حکومەت لە تەعامول لەگەڵ پەرلەماندا شەفاف نەبووەو تەنانەت ڕێگاکانی دانەوەی ئەو قەرز و قۆڵانەش دیار نییەو هیچ وتووێژێک لەوبارەوە ئەنجامی نەگرتووە.

شێرکۆ جەودەت هەروەها وتی کە لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئابوریی پەرلەمان جەخت لەوە کراوە کە پێویستە حکومەت پڕۆژەیاسای بودجە بەڕوونی بخاتە بەردەست پەرلەمان و کاتی ئەوەیە سەبارەت بە شەفافیەتی ئابوریی حکومەت وتووێژ بکا.

پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەتی لەکاتێکدا گرتووەتەدەست کە بەملیاران دۆلار قەرزدارە .