هەوڵی یەکیەتی بۆ کردنەوەی نوسینگە لە ئانکارا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی پەیوەندییەکانی حزبەکەی لەگەڵ تورکیا رایگه‌یاند، بە هەوڵی بەرپرسانی حزبەکەی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ، پێوەندیەکان لە دوای داخستنی نووسینگەی یەکێتی لە ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە و ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ کردنەوەی ئەو نووسینگەیە.
سه‌عید پیره، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، " بە هەوڵی بەرپرسانی حزبەکەی و لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیوەندییەکان لە دوای داخستنی نووسینگەی یەکێتی لە ئەنقەرە ئاسایی بووەتەوە و ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ کردنەوەی ئەو نووسینگەیە".له ساڵی رابردووه‌وه نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ئه‌نقه‌ره نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئه‌و حزبه تێکچوو دواتر به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی له ئه‌نقه‌ره ده‌رکرا.