دامەزرانی لێژنەی دانی غەرامە وزیانبایی بە قوربانیانی تیرۆر لە عێراق
دەوڵەتی عێراق چەندین لێژنەی تایبەتی دامەزراندووە بۆ دانی غەرامە وزیانبایی بە قوربانیانی تیرۆر لەم وڵاتە و چاوەدێری کردن بەسەر جێ بەجێ کردنی ئەم کارە لە هەرێمی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕووداو ، بەهمەن کاک عەبدوڵڵا نوێنەری پەرلەمانی کوردستان لە مەڕ دانی غەرامە وزیانبایی بە کەسانی قوربانی وزیان وێ کەوتوو لە تیرۆر لە وڵاتی عێراق وهەرێمی کوردستان وتی: کە لە یاسای بنەڕەتی عێراق بە شێوەی دیاروئاشکرا پیداگری کراوە کە دەبێ غەرامە بدرێت بە کەسانی قوربانی تاوانەکانی ڕژێمی سەدام وهەروەها پەلامارە تیرۆریستیەکان لەم ولاتە وبنەماڵەکانیان وپەسەن کراوی ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ ی عێراقیش وردیاتی دانی ئەم غەرامە وزیانباییەی دیاری کردووە وچاکسازی ساڵی ٢٠١٥یش پیداگری دەکات کەئەم یاسایە داگری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وبنەماڵەکانیان وهەروەها شارومەندانی ئاسایی دەبێتەوە. ناوبراو وتی کە بە پێی ئەم یاسایە دەبێ لێژنە تایبەتەکان بۆ جێ بەجێ کرانی ئەم یاسایە و دانی غەرامە بە قوربانیانی تیرۆر لە لایەن دەوڵەتی عێراق دامەزراوە ولێژنەکانی تریشی لە هەرێمی کوردستان وپارێزگاکانی تری وڵات دابمەزرێت. لەم بارەوە جۆتیار عادڵ وتەبێژی ڕەسمی حکومه تی هەرێمی کوردستان پیداگرت کە دانی غەرامە بە قوربانیانی تیرۆر لە عێراق لە بودجەی وڵاتی عێراق تەرخان دراوە وهەرێمی کوردستان بەشی لەم بودجە دا هەیە وهەرێم لە تووێژەکانی خۆی لەگەل بەغدا بۆ دانی غەرامە بە قوربانیانی تیرۆروره گه ز کوژی لە هەرێم ، پیداگری کردووە.