شاندى حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککه‌وتن ده‌چێته به‌غدا
شاندی هه‌رێمی کوردستان ئەمرو سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حکومه‌تی عێراق و گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و بودجه‌ی 2020ی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، شارپرێس، ئەمڕۆ شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی ئاوات شێخ نورى، وەزیرى دارایى و ئابوری ده‌گەنە بەغدا و لەگەڵ حکومەتى عێراق به سه‌رۆکایه‌تی فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ ده‌که‌ن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووە، ستراتیژیه‌تی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئه‌وه‌یه، لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوێت.
وتەبێژی حکوومەت ھەرێم هه‌روه‌ها کارمەندانی هەرێمی کوردستانیشی له‌وه دڵنیا کردەوە کە دابەشکردنی مووچە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بڵاوی دەکاتەوە به‌رده‌وام ده‌بێت.
هەفتەى رابردو، هەردو شاندى حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى رێککەوتنێکى سەرەتاییان ئەنجامدا، کە بریتى بو لە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بە حکومەتی ناوەندی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، لە بەرامبەردا حکومەتى عێراق مانگانە 900 ملیۆن دۆلار وەک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
لەوبارەیەوە سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق و جێگرى سەرۆک وەزیران بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، کە لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتن بە رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ.